بابەتی٥

چی حەرام ئەبێ بە ئیحرام؟
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  802 بینین
کاتێ داخڵ بووی بە شێوەی ئیحرام
لێت مەمنووع ئەبێ شەش فەرمان تەمام
ئەووەڵ پۆشینی دووراوێکی وا
کە دەورە بدا بە لەشی تۆدا
یا بە یەک ئەعزا لە ئەعزاکانت
وەکوو سەر یا دەست یاخود پێکانت
ئەمما قەی ناکا کە بکەیتە مل
قایشی شیر و کیف و حەمایل
یاخود پشتێنێ ببەستیتە پشت
تێی هاوی پارە و پێویستی خۆت گشت
یا ئەو ئیزارە پێچاویەتە خۆی
گرێی لێ بدا تا ڕاوەستێ بۆی
ئەمما ڕیداکەی نابێ گرێدا
نابێ بە دەرزی تەقەڵی لێدا
هەروا مەمنووعە پۆشینی ڕووی ژن
نەک باقی ئەعزا، گوێ بگرە لە من
دووهەم مەمنووعە لە ئەهلی ئیحرام
بۆن خۆشی لەبۆ لیباس و ئەندام
سێهەمین چەوری لەبۆ ڕیش و سەر
لەو ئیحرامەدا هەیەتی زەرەر
چوارەم بڕینی نینۆک و مووە
لە موددەی ئیحرام لێت مەمنووع بووە
پێنجەمین نابێ حەیوانێ بگرێ
لە وەحشی و بەڕی کە گۆشتی بخورێ
ئەمانە مەنعن لە کاتی ئیحرام
فیدیەیان ئەوێ بە دینی ئیسلام
شەشەم جیماعە لە کاتی ئیحرام
بەتاڵ ئەکاتۆ حەجت بە ناکام
هەرچەن واجبە ئیتمامی عەمەل
واجبە فیدیە و قەزای موستەعجەل