بابەتی٦

سوننەتەکانی حەج
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  934 بینین
سوننەتی حەجە پێش چوونە ئیحرام
غوسڵ و دوو ڕکات «سنّة الإحرامعەرەبی»
«لَبَّيكَ لَبَّيْكعەرەبی» پاش چوونە ئیحرام
بە سیدق و ئیخلاس بۆ خودای عەللام
«طواف القدومعەرەبی» بە نەهجی مەعرووف
کە چوویتە مەککە پێش فیعلی وقووف
سوننەتە ئیفراد قورسە بە میزان
لە تەمەتتوع و لە وەزعی قیڕان
لەپاش تەوافی «بيت اللّهعەرەبی»ی عەزیم
دوو ڕکات لە پشتی جێگەی ئیبراهیم
پاش حەج سوننەتە بۆ دەسەی حەجاج
زیارەتی مەرقەد شای ساحێب میعراج
ڕوو بکاتە جێگەی ئەو شاهی دینە
بکەوێتە ڕێ لەبۆ مەدینە
سەڵەواتی زۆر بەڕێوە بدا
لەسەر سەییدی «فخر الأنبياعەرەبی»
ئەجزای ئەندامی بکا بە دەماخ
بۆ بۆنی خۆشی شای ڕوخسار گوڵباخ
دڵ بگرێ وێنەی مینای زەڕەبین
بۆ ڕۆژی ڕۆحی «فخر المُرسلينعەرەبی»
کە گەیشتە شار با خۆی بشۆرێ
لە بیری «حرّهعەرەبی» و جلی بگۆڕێ
کە چووە مزگەوت حەجاجی ڕەهبەر
دوو ڕکات نوێژ بکا لە پاڵی مینبەر
لای ڕاستیەوە بێ کۆڵەکەی مینبەر
وا بوو وەستانی حەزرەتی سەرەوەر
ئینجا بێتە لای «روضهعەرەبی»ی شەریفی
ڕوو بکاتە قەبری پاک و نەزیفی
ڕاوەستێ بە شەرم بۆ ساحێب مەقام
تەقدیمی بکا سەلات و سەلام
بپاڕێتەوە لە خودای عالەم
بۆ بەرزی پایەی حەزرەتی خاتەم
سکاڵا بکا بۆ گوناهی خۆی
بەڵکوو خوداوەند ڕەحمێ بکا پێی
جا بێتە دواوە گەزێ بە تەحقیق
بۆ مواجەهەی فارۆق و سددیق
زوو سەلام بکا لە هەردوو شەیخەین
بووبەکر و عومەر ساحێب عیلم و عەین
بپاڕێتەوە لە خودای ئەکبەر
بۆ بەرزی پایەی بووبەکر و عومەر
باقی خولەفا و سائیری ئەسحاب
هەم ئال و بەیتی شای عالی جەناب
هەم دوعا بکا بۆ بەرزی ئیسلام
بۆ ئەهلی سەڵاح، خەواس و عەوام
بپاڕێتەوە بۆ ئیسڵاحی عام
لەبۆ تەوفیقی دائیرەی ئیسلام
ئینجا بێتەوە بە ئاگاداری
خۆی بپارێزێ لە شەرمەساری
بەڵکوو بەو نوور و سیمای شیرینە
وەری گرتووە لەو ڕوکنی دینە
بمێنێتەوە هەتا قیامەت
چرای ئیمانی ساغ و سەلامەت
***
ئەمە پێنج فەسڵەی ئەرکانی ئیسلام
لە بابی ئەووەڵ گەیشت بە خیتام