بابەتی١

بابی دووهەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  868 بینین
جا با دەست بکەین بە بابی دووهەم بە تەوفیقی خوای عەللامی ئەکرەم
الاْءيمانُ أَنْ تُؤْمِنَ بِاللّهِ وَ مَلائِكَتِهِ وَ كُتُبِهِعەرەبی
وَ رُسُلِهِ وَ بِالْيَوْمِ الاْخِرِ وَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَ شَرِّهِعەرەبی
بابی دووهەم مان شەش فەسڵە عەیان
ئەرکانی ئیمان بۆت ئەکەم بەیان
ئیمان بە خودا هەم بە فریشتە
پێغەمبەرانی عالی سروشتە
بەو کتێبانەی جیبریلی ئەمین
هێنانی بە حەق لەبۆ موڕسەلین
بە قیامەت و بە قەزا و قەدەر
لەسەر فەرموودەی ئەعلای پێغەمبەر
ئەم ئەرکانانە ئوسووڵی دینن
مایەی ڕزگاری گشت موئمینینن
لە پێشا باشە باسێ لە ئیمان
تا بەعزێ مەقسەد دەرکەوێ لێمان