بابەتی٢
باسی ئیمان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
870 بینین
بە قەولی جمهوور لە موتەکەللیمین
زومڕەی فوقەها هەم موحەددیسین
ئیمان تەسدیقە و ڕەفتار و ئیقرار
سێ جوزئن بێ یەک ناکرێن ئیعتیبار
لەلای بەعزێکیش تەسدیقە و ئیقرار
تیا داخڵ نییە عەمەڵ و ڕەفتار
ئەمما بە قەولی گشت موحەققیقین
ئەسحابی عیلم و ئەڕبابی یەقین
ئیمان تەسدیقە بە مەعنا باوەڕ
بەوەی هێناویە ڕەسوولی سەروەر
بە گوێرەی تەفسیل بۆ موفەسسەلات
بە گوێرەی ئیجمال لەبۆ موجمەلات
خاریجی ئەوە ڕەفتار و ئیقرار
بەڵێ لازمە ئیقرار بۆ ئاسار
یانێ بۆ ئیجرای حوکمی دین لەسەر
هەرکەس موئمینە بە دینی سەروەر
ئەم تەسدیقیشە عیلم و عیرفانە
کەیفی نەفسانی شەخسی ئینسانە
ئەبێ تەسلیمیش لەگەڵ ئەودا بێ
بێ ڕەزا و تەسلیم موعتەبەر نابێ
با باوەڕ بکا کە قسەی ڕەسوول
بە نەهجی واقیع سابتە و مەقبووڵ
کە عینادی کرد لە ڕەزا و تەسلیم
حەتمەن کافرە بە شەرعی سەلیم
ئەمە تەحقیقی عەللامەی «سَعدعەرەبی»ە
بەمە حەل ئەبێ چەن شوبهە و عوقدە