بابەتی٢

ئەرکانی حەج چەندێکە؟
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  827 مشاهده
ئەرکانی شەشن، ئەووەڵیان ئیحرام
قەسدی داخڵ بوون لە حەجی ئیسلام
دووهەم وەستانی خاکی عەرەفات
با کەمتریش بێ لە موددەی سەعات
پاش وەختی زەوال لە ڕۆژی نۆهەم
تا بەرەبەیان لە ڕۆژی دەهەم
سێهەم تەوافی «بیت اللّە»ی ئەکرەم
لەبەر فەرموودەی خواوەندی عالەم
چوارەمین سەعیە، یانێ ڕاکردن
نەک بە دەستووری خۆ ماندوو کردن
لە نوقتەی سەفا تا نوقتەی مەروە
بە سیدق و سەفا، بە زەوق و جیلوە
پێنجەم تاشینە یا قرتانی موو
شەشەم تەرتیبە وەکوو مەعلووم بوو
هەر ڕوکنێ بۆ حەج مەشموولی ئەمرە
بێجگە لە وەستان، ڕوکنە بۆ عەمرە
ئەرکانی تەواف حەوتن براکەم
بۆت بەیان ئەکەم ببە خاترجەم
یەکەم بێتە جێ لەپاش عەرەفات
لە شەو و ڕۆژی جەژنی بێئافات
پاکی بەدەن و پۆشینی عەورەت
پاکی لە حەدەس، هەم لە جەنابەت
حەوت دەورە ئەم سەر «حجر الأسودعربی»
لای چەپتەوە بێ «بيت اللّهعربی»ی ئەمجەد
هەر ڕوکنێ فەوتا نوسوک بەتاڵە
پێویستە قەزایش لەپاش ئەو ساڵە