بابەتی١٧
بانگ و قامەت بۆ نوێژ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
891 مشاهده
سوننەتە بۆ پیاو بانگ لەگەڵ قامەت
تەنها بێ یاخود لەگەڵ جەماعەت
بۆ فەرزی حازر یا فەرزی فەوتاو
ئەمما قامەتی بۆ نایەتە ناو
هەر قامەت هەیە بۆ جەمعی ژنان
غەیرە مەشرووعە بۆ ئەوان بانگ دان
شەرتی بانگ دانە: ئیسلام و تەمیز
نێر بێ و لە وەختا، ئەی برای عەزیز
لە غەیری سوبحا، ئەمما لەبۆ ئەو
بانگدان دروستە لەپاش نیوەشەو
بانگێکیتریش لە وەختی سەحەر
وایە بە شەرعی ڕەسوولی سەروەر
تەرتیب، تەوالی، یەک لە شوێنی یەک
بۆ بانگ و قامەت شەرتە بەبێ شەک
لەپاش توولی فەسڵ بینا بەتاڵە
بە دوو کەس بانگ و قامەت مەحاڵە
شەرتە لەوانە ئەی کاکی ڕوو سوور
بیستنی کەسێ لە نزیک یا دوور
جوملەی بانگ غەیری تەکبیرو تەوحید
دوو دوو واریدن ئەی برای وەحید
تەکبیر چوارە و تەوحید تەنهایە
لەلای شافیعی سوننەت وەهایە
یەکە یەکەیە ئەلفازی قامەت
غەیری تەکبیر و جوملەی «قَدْ قامَتعربی»
ئەمانە دوو دوون لەلای شافیعی
لەسەر سوننەتی شەرعی واقیعی