بابەتی١٦
وەختی نوێژەکان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
847 مشاهده
وەختی نوێژی سوبح سفیدەی سەحەر
تا هەتاو کەوتن بە شەرعی ئەنوەر
وەختی نیوەڕۆ کاتێ ڕۆژ لادا
لە ناوەڕاستی ئاسمانی والا
هەتا سێبەری هەر شتێ ئەگا
بە قەد خۆی بێجگە «ظِلّعربی»ی ئیستیوا
شەش پێ و چوار و دوو، سێ مانگەی بەهار
عەکسی بۆ هاوین هەیە بە قەرار
هەشتە و یازدەیە و دوازدە بۆ پاییز
عەکسی بۆ زستان ئەی برای عەزیز
لەپاش ئەم وەختە زەمانی عەسرە
تا دەرئەکەوێ ڕەشی لەو قوترە
ئینجا مەغریبە، عیشایش وەختی دێ
کاتێ شەفەقی ئەحمەر غائیب بێ
لە غرووبەوە تا دەریێ هەتاو
ماوەی بە سەعات ڕابگرە تەواو
لە نیوەی ئەوا لەسەر دەستەوە
وەختی نیوەڕۆت بێتە دەستەوە
چی ویست بۆ دوانزە نیوەی ڕابگرە
ئەو کاتە عەسرە، بەهانە مەگرە