بابەتی١٨

سوننەتەکانیان
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  872 مشاهده
سوننەتە بانگدەر دەنگی عالی بێ
لە هەردوو حەدەس زاتی خاڵی بێ
دەنگیشی خۆش بێ هەتا بە تەئسیر
دڵی دڵداران بکا بە ئەسیر
لەسەر شوێنی بەرز، بەرەوڕووی قیبلە
دەس بکا بە بانگ بەبێ عەجەلە
پەنجەی شادەتی بکا بە گوێدا
تا دەنگی بە هێز بڕوا بە ڕێدا
«تَرجيععربی»یش بکا ئەی نووری عەینەین
یەعنی تەلەففوز بە شەهادەتەین
بە تەرتیبی بانگ بێدەنگ و سەدا
ئینجا بۆ ئیعلان دەنگی هەڵ بدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الصّلاعربی»
لا بکاتەوە بەلای ڕاستەدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الفلاحعربی»
ڕوو کاتە لای چەپ بۆ نەشر و «ايضاحعربی»
لە جاری دووەم بۆ ئەم دوو جوملە
ڕوو بکاتەوە بەرەو ڕووی قیبلە
«تثويبعربی» لە سوبحا بۆ بێداری قەوم
دوو «الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمعربی»
ئادابی لە بانگ، پەلە لە قامەت
سوننەتی دینە بە ئیستیقامەت
بۆ هەر سوننەتێ بە جەماعەتە
«الصَّلاةُ جامِعَةٌعربی» قامەتە