بابەتی١٨
سوننەتەکانیان
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
871 بینین
سوننەتە بانگدەر دەنگی عالی بێ
لە هەردوو حەدەس زاتی خاڵی بێ
دەنگیشی خۆش بێ هەتا بە تەئسیر
دڵی دڵداران بکا بە ئەسیر
لەسەر شوێنی بەرز، بەرەوڕووی قیبلە
دەس بکا بە بانگ بەبێ عەجەلە
پەنجەی شادەتی بکا بە گوێدا
تا دەنگی بە هێز بڕوا بە ڕێدا
«تَرجيععەرەبی»یش بکا ئەی نووری عەینەین
یەعنی تەلەففوز بە شەهادەتەین
بە تەرتیبی بانگ بێدەنگ و سەدا
ئینجا بۆ ئیعلان دەنگی هەڵ بدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الصّلاعەرەبی»
لا بکاتەوە بەلای ڕاستەدا
جاری ئەووەڵی «حيّ علي الفلاحعەرەبی»
ڕوو کاتە لای چەپ بۆ نەشر و «ايضاحعەرەبی»
لە جاری دووەم بۆ ئەم دوو جوملە
ڕوو بکاتەوە بەرەو ڕووی قیبلە
«تثويبعەرەبی» لە سوبحا بۆ بێداری قەوم
دوو «الصَّلاةُ خَيْرٌ مِنَ النَّوْمعەرەبی»
ئادابی لە بانگ، پەلە لە قامەت
سوننەتی دینە بە ئیستیقامەت
بۆ هەر سوننەتێ بە جەماعەتە
«الصَّلاةُ جامِعَةٌعەرەبی» قامەتە