بابەتی٨٠

واقیعاتی ساڵی چواردە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1026 مشاهده
لە ساڵی چواردە خالیدی وەلید
سەرکەوت بۆ دیمەشق مەردانە و ڕەشید
بە شەڕێکی زۆر «عَلَي التَّواليعربی»
دیمەشقی داگرت خالیدی والی
لەپاش فەتحی شام غەزای ئەهلی «فَحلعربی»
هەرچەن گران بوو، تەواو بوو بە سەهل
فەتحی شارانی ساحیل تەواو بوو
هەم «طَبَڕیّە» گیرا زوو بە زوو
حەربی «مرج الرّومعربی»، شەڕی «بَعلَبَكعربی»
هەم فەتحی «حمصعربی» بە سوپای پڕ چەک
شاری «قينسرينعربی» هەم شاری «حَلَبعربی»
هەم «انطاكيّهعربی» گیران موڕەتتەب
هەر لەم ساڵا بوو کە موعاویە
فاتیح بوو بە زۆر بۆ «قيساريّهعربی»
بێسانی داگرت عەمری کوڕی عاس
فەتحی «غەززهاعلام»ی کرد بە قووەی ئیخلاس
سوڵحی کرد لەگەڵ ئەهالی «ئەردەناعلام»
بە پەیمانی ڕاست، بەبێ فێڵ و فەن
«نابلوساعلام»، «ولدعربی» و «تبقعربی» و «عمواسعربی»
هەم «بيت جبرينعربی» بە شەوکەتی ڕاس
فەتحی کرد «يافااعلام»، هەم «مرج العيوناعلام»
موفاوەزەی کرد لەگەڵ «ارطيّونعربی»
هەر لەم ساڵا بوو حەزرەتی عومەر
ناردی بۆ عێراق سەعدی موعتەبەر
ئەویش دامەزرا لای «قادسییەاعلام»
لەگەڵ سوپاهی ساحێب مەزییە
سوپای شاماتیش هاتەوە عێراق
کەوتنە تێکۆشین بە بەرزی ئەخلاق
لە مانگی شەعبان قووەی سەعدییە
بە زۆر فاتیح بوون بۆ قادسییە