بابەتی٧٩

خەلیفەی دووهەم عومەر -رضی الله عنه-
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  1010 مشاهده
عومەری فارووق خەلیفەی دووهەم
خۆشەویستەکەی ڕەسوولی خاتەم
دایکی حەنتەمە، باوکی خەتتابە
نەفیل باپیری عالی جەنابە
«لُوَيعربی» باپیرەی حەوتەمی عومەر
هەشتەم باپیرەی زاتی پێغەمبەر
کاتێ دامەزرا لەسەر خەلافەت
بۆ دین تێکۆشی زۆر بە شەرافەت
کردی بە مەبدەء تاریخی هیجرەت
دای مەزران دەفتەر لەبۆ کیتابەت
کەوتە تەرتیبی شارانی ئیسلام
قازی تەعیین کرد بۆ زەبتی ئەحکام
لەسەر سوپای شام خالیدی لابرد
ئەبووعوبەیدەی لە جێ تەعیین کرد
ئەمما بە وێنەی دوو برای شەقیق
کۆمەکی یەک بوون بە فەیزی تەوفیق
لە ساڵی سیازدە لە عەهدی عومەر
حەربی «اجنادينعربی» کرا بە زەفەر
هەر لەم ساڵەدا لە خاکی عێراق
ئەبووعوبەیدەی حەمیدە ئەخلاق
بەستی بۆ سەیری سوپای موکەڕڕەم
بەسەر دیجلەدا جیسرێکی مەحکەم
ئەو عەهدە عەهدی حوکمی «بۆران» بوو
ژن بوو، لە نەسڵی کەسرای ئێران بوو
سوپا سالاریش بەهمەنی ناو بوو
خاوەنی شان و شۆرەت و ناو بوو
جا ئەبووعوبەید مەردی خاتر جەم
کەوتە شەڕ لەگەڵ لەشکری عەجەم
لەوێ شەهید بوو بە سەدەمەی فیل
جا بوو بە قائید «مثنيعربی»ی جەلیل
لە شەڕی «بويبعربی» زوو بە دەست و برد
سوپای عەجەمی تەواو بەرباد کرد