بابەتی٨٠

واقیعاتی ساڵی چواردە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  721 بینین
لە ساڵی چواردە خالیدی وەلید
سەرکەوت بۆ دیمەشق مەردانە و ڕەشید
بە شەڕێکی زۆر «عَلَي التَّواليعەرەبی»
دیمەشقی داگرت خالیدی والی
لەپاش فەتحی شام غەزای ئەهلی «فَحلعەرەبی»
هەرچەن گران بوو، تەواو بوو بە سەهل
فەتحی شارانی ساحیل تەواو بوو
هەم «طَبَڕیّە» گیرا زوو بە زوو
حەربی «مرج الرّومعەرەبی»، شەڕی «بَعلَبَكعەرەبی»
هەم فەتحی «حمصعەرەبی» بە سوپای پڕ چەک
شاری «قينسرينعەرەبی» هەم شاری «حَلَبعەرەبی»
هەم «انطاكيّهعەرەبی» گیران موڕەتتەب
هەر لەم ساڵا بوو کە موعاویە
فاتیح بوو بە زۆر بۆ «قيساريّهعەرەبی»
بێسانی داگرت عەمری کوڕی عاس
فەتحی «غەززهناوی تایبەت»ی کرد بە قووەی ئیخلاس
سوڵحی کرد لەگەڵ ئەهالی «ئەردەنناوی تایبەت»
بە پەیمانی ڕاست، بەبێ فێڵ و فەن
«نابلوسناوی تایبەت»، «ولدعەرەبی» و «تبقعەرەبی» و «عمواسعەرەبی»
هەم «بيت جبرينعەرەبی» بە شەوکەتی ڕاس
فەتحی کرد «يافاناوی تایبەت»، هەم «مرج العيونناوی تایبەت»
موفاوەزەی کرد لەگەڵ «ارطيّونعەرەبی»
هەر لەم ساڵا بوو حەزرەتی عومەر
ناردی بۆ عێراق سەعدی موعتەبەر
ئەویش دامەزرا لای «قادسییەناوی تایبەت»
لەگەڵ سوپاهی ساحێب مەزییە
سوپای شاماتیش هاتەوە عێراق
کەوتنە تێکۆشین بە بەرزی ئەخلاق
لە مانگی شەعبان قووەی سەعدییە
بە زۆر فاتیح بوون بۆ قادسییە