بابەتی٧٢
ئەسبابی حەربییەی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
925 مشاهده
نۆ شیری هەبوو یەکەم «ذو الفقارعربی»
«حنفعربی» و «قلعي، مأثورعربی» و «بتارعربی»
«عَضبعربی» و «قضيبعربی» و «مخذمعربی» و «رسوبعربی»
حەوت کراسی زرێی مەحکەم و مەرغووب
«ذات الحواشيعربی» هەم «ذات الفضولعربی»
«ذات الوحاشعربی» و «سعديهعربی»ی مەقبووڵ
«خرنقعربی» و «بتراءعربی»، «فضّةعربی» تەواوە
کراسی زرێین و «دِرععربی»یان ناوە
شەش کەوانی بوو «سِدادعربی» و «صفراءعربی»
«كتومعربی» و «روحاءعربی»، «شوحطعربی» و «ذوراءعربی»
چوار ڕم، سێ قەڵغان، جەعبەی کافوور ناو
پشتێنی قایش، سێ هەڵقەی لە ناو
دوو حەڕبەیشی بوو بچووک و گەورە
دوو مەغفیری بوو شای ساحێب دەورە
کڵاوی زرێی کە ئەیکەنە سەر
لە کاتی شەڕا بۆ دەفعی زەرەر
گۆچانێکی بوو یەک زەرعی نەجیب
عاسایێکی بوو «مخصرهعربی» و «قضيبعربی»
«قضیب» دارێکە ڕێک و مونتەزەم
بە وێنەی گۆچان، بەبێ چەم و خەم
ئەمما «مخصرهعربی» بە قەد دوو بستە
بۆ کاتی قسە و ئیشارەی دەستە
ئاڵایێکی بوو لە کاڵایێ ڕەش
«عقابعربی»ی ناو بوو، غەیرە مونەققەش