بابەتی٧٢

ئەسبابی حەربییەی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  680 بینین
نۆ شیری هەبوو یەکەم «ذو الفقارعەرەبی»
«حنفعەرەبی» و «قلعي، مأثورعەرەبی» و «بتارعەرەبی»
«عَضبعەرەبی» و «قضيبعەرەبی» و «مخذمعەرەبی» و «رسوبعەرەبی»
حەوت کراسی زرێی مەحکەم و مەرغووب
«ذات الحواشيعەرەبی» هەم «ذات الفضولعەرەبی»
«ذات الوحاشعەرەبی» و «سعديهعەرەبی»ی مەقبووڵ
«خرنقعەرەبی» و «بتراءعەرەبی»، «فضّةعەرەبی» تەواوە
کراسی زرێین و «دِرععەرەبی»یان ناوە
شەش کەوانی بوو «سِدادعەرەبی» و «صفراءعەرەبی»
«كتومعەرەبی» و «روحاءعەرەبی»، «شوحطعەرەبی» و «ذوراءعەرەبی»
چوار ڕم، سێ قەڵغان، جەعبەی کافوور ناو
پشتێنی قایش، سێ هەڵقەی لە ناو
دوو حەڕبەیشی بوو بچووک و گەورە
دوو مەغفیری بوو شای ساحێب دەورە
کڵاوی زرێی کە ئەیکەنە سەر
لە کاتی شەڕا بۆ دەفعی زەرەر
گۆچانێکی بوو یەک زەرعی نەجیب
عاسایێکی بوو «مخصرهعەرەبی» و «قضيبعەرەبی»
«قضیب» دارێکە ڕێک و مونتەزەم
بە وێنەی گۆچان، بەبێ چەم و خەم
ئەمما «مخصرهعەرەبی» بە قەد دوو بستە
بۆ کاتی قسە و ئیشارەی دەستە
ئاڵایێکی بوو لە کاڵایێ ڕەش
«عقابعەرەبی»ی ناو بوو، غەیرە مونەققەش