بابەتی٧٣

جل و ئەسباب و ئەساسی بەیتی ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 3 خولەک  665 بینین
جل و ئەسباب و «اثاثُ البَيتعەرەبی»ی
وا دەرکەوتوون لە دوای فەوتی
پێنج کاسەی بووە سەییدی ئەبڕار
یەکەم لە بلوور، دووهەمین لە دار
یانێ دارخوارما، سێهەم شکابوو
لە سێ شوێن بە زیو پینە کرابوو
کاسەی چوارەمین ناوی «ريانعەرەبی» بوو
پێنجەم «مغيثعەرەبی» ناو، گەلێ جوان بوو
خەنەدانی مس، زەرفێکیش لە بەرد
پێیان ئەگوت «تورعەرەبی»، بێلەکە و بێگەرد
ڕەکوەیێکی بوو جەوەندە بۆ ئاو
تەشتی خۆ شۆرین لە «مفرقعەرەبی» تەواو
کیفێکی هەبوو قایشی نایاب
مەشهوور بە «ربعهعەرەبی» بۆ وردە ئەسباب
وەکوو ئاوێنە و مەقەس و کلدان
شانە و ئەسبابی پێویستی پیاوان
سیواکێکی بوو لە داری ئیراک
لە وەختی خۆیا پێی ئەکرد سیواک
کورسییەکی بوو پیچکەی داری ساج
«مُدهن» جێگەی ڕۆن، کرا بوو لە عاج
قەسعەیەکی بوو ناوی «غراعەرەبی» بوو
لە ئەترافیەوە چوار حەڵقەی تیا بوو
کە پڕیان ئەکرد لە چێشتی میوان
بە چوار کەس ئەهات بۆ حەڵقەی دیوان
دوو مێزەرەی بوو شای عالی جەناب
ئەوی گەورەیان مەشهوور بە «سحابعەرەبی»
بچووکەکەیان وەکوو شەوە بوو
لە فەتحی مەککە بە سەریەوە بوو
دوو کراسی هەبوو سەر تا بە دامان
کاڵای «صحاريعەرەبی»، لەتیف و جوان
دوو کراسی جومعە لەگەڵ سێ «خميصعەرەبی»
یانێ چەتفەی ڕەش، نایاب و نەفیس
دوو کراسیتریش لە حیبری ئەعلا
یەک یەک بوو «كساعەرەبی» و «قميصعەرەبی» و «رداعەرەبی»
قەمیس کراسێکە تا ئەژنۆی ئینسان
ڕیدا جلێکە ئەدرێتە ناو شان
سێ جبەی هەبوو شاهی بە تەمکین
ڕەنگی یەکێکیان سەوزێکی شیرین
کەسا دائەگرێ ئەغڵەبی ئەندام
بۆ کاتی سەرما، یا بەعزێ مەقام
دوو خوفی هەبوو لەگەڵ یەک لیفە
دوو نوێینی ناسک، کاڵای قەدیفە
فەرشێ چەرمی بوو کە پڕ بوو لە لیف
«صاععەرەبی»ێک و «مدّعەرەبی»ێ بۆ شەرعی شەریف
ئەنگوسیلەیێ لە زیوی زەریف
یەکێ لە ئاسن ئەمما زۆر لەتیف
نووسرابوو لێیان عینوان و جاهی
یانێ «مُحمّد رسول اللّهِعەرەبی»
سەرەوە «اللّهعەرەبی» ئەمجارە ڕەسوول
ئینجا موحەممەد سەدیری مەعقوول
ئەمانەم وەرگرت زۆر بە ئیهتیمام
لە تەئلیفاتی عولەمای ئەعلام
وەک «مواهبعەرەبی» و شەرحی «زرقانيعەرەبی»
وەکوو «انوارعەرەبی»ی شێخی نەبهانی
مادام کە دیتان سەهو و نیسیانێ
یا لە عەدەدا زیاد و نوقسانێ
بیبەنەوە سەر تەرتیبێکی چاک
مەمنوونتان ئەبم بە دڵێکی پاک
فەقەت دەربخەن مەئخەزی تەسحیح
تا موعتەبەر بێ وەسیلەی تەڕجیح
«أَرْشَدَنَا اللّهُ إِلَي الصَّوابعەرەبی
وَ أَسْعَدَنا يَوْمَ الْمَآبِعەرەبی»