بابەتی٧٤
باسی جێنشینەکانی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
950 بینین
بێنە سەر سەیری هەر پێنج خولەفا
خاوەنی عەدڵ و ئیحسان و وەفا
ئەعلا و ئەفزەڵیان ڕەفێقی شەفیق
خەلیفەی ئەووەڵ «بووبەکر»ی سددیق
ناوی «عبداللّهعەرەبی» و باوکی عوسمانە
ناوی باپیرەی عامیر بزانە
دایکی «امّ الخَيرعەرەبی» سەلمای کچی سەخر
کوڕی عامیری ساحێب عیزز و فەخر
لە شەشەم جەددا مەڕڕەی بە حورمەت
ڕشتەی ئەم زاتە ئەگات بە حەزرەت
بێ شەڕ و ئاشووب، بە ئیجماعی عام
بوو بە خەلیفەی سەییدی ئەنام
هەر ڕۆژی ئەووەڵ خەلیفەی زانا
خوتبەیەکی خوێند بە مەغز و مەعنا
فەرمووی بە یاران ئیمڕۆ من والیم
لەسەر ڕەئی عام ساحێب تەعالیم
ئەمن خۆم لە کەس چاتر نازانم
چونکی نازانم چۆنە پایانم
هەر تەقوای خودا مایەی شەرەفە
هەرکەس ئەتقا بێ ئەوە ئەشرەفە
نادان کەسێکە عەقڵی کۆتا بێ
بێ کردەوەی چاک عومری فەنا بێ
فەرمان بەردارم بۆ حوکمی سوننەت
دوور و بێزارم لە ڕێگای بیدعەت
ئەگەر چاکەم کرد ببن بە یارم
یارمەتیم بدەن بۆ ئیش و کارم
کاتێ ڕێم ون کرد دەخیل سەد دەخیل
ڕێم پێ نیشان دەن بە وێنەی دەلیل
پادشایانی زەمانی قەدیم
خاوەنی تەخت و بارەگای عەزیم
دەرچوون لە قەسر و لە قەبرا ڕزان
ئێستاکەش دیلی دائیرەی جەزان
خوا ماڵ و سەروەت ئەسێنێتەوە
هەر کردەوەی چاک ئەمێنێتەوە
ئینجا هاتە خوار لە بەرزی مینبەر
جێنشینەکەی ڕەسوولی ڕەهبەر
ڕۆژی دووهەمین بە شێوەی توججار
ئەسبابی هەڵگرت ڕۆیشت بۆ بازار
عومەری فارۆق لە ڕێ پێی گەیشت
لەپاش لێ پرسین حاڵی تێگەیشت
ئەیەوێ بڕوا لەبۆ تیجارەت
لەبەر نەفەقەی عائیلە و عەشرەت
عومەر عەرزی کرد وەزعی خەلافەت
ناکەوێتە یەک لەگەڵ کەسابەت
جا بۆیان دانا لەسەر «بيت المالعەرەبی»
هەر ڕۆژێ مەڕێ بۆ خەرجی عەیال
لەسەر ئەم نەهجە بە سیدق و سەفا
بوو بە جێداری حوکمی موستەفا