بابەتی٧٥

واقیعاتی ساڵی یازدەی هیجری
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  667 بینین
پاش دامەزرانی سددیقی ئیمام
لەبەر شکۆهـ و تەرویجی ئیسلام
فەورەن سەوقی کرد بەبێ تەفرە و بەین
سوپای ئوسامە بۆ خاکی بەحرەین
سوپا هاتەوە بە فەتح و زەفەر
قووەتی ئیسلام بەمە کەوتە دەر
خۆیشی کەوتە ڕێ بۆ حەربی ئەعراب
موڕتەددەکانی بێ سیدق و سەواب
تەسخیری کردن بۆ حوکمی ئیسلام
فەرمانبەردار بوون بۆ هەموو ئەحکام
خالیدیشی نارد بە هێز و سوپاهـ
بۆسەر تەلیحەی ئەسەدی گومڕاهـ
پاش ئەوە ڕۆیی بۆ بەنی تەمیم
تەفرەقەی کردن بە نەسری عەزیم