بابەتی٧٦
واقیعاتی ساڵی دوازدە و کوشتنی موسەیلەمە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
906 بینین
لە ساڵی دوازدە سددیقی ڕەشید
کردی بە قائید خالیدی وەلید
سوپاهێکی نارد لەبۆ یەمامە
جێی موسەیلەمەی ساحێب نەدامە
یەمامەی گرت و «وَحشيعەرەبی» تێکۆشی
«مُسيلمهعەرەبی»ی کوشت زۆر بە ناخۆشی
جا چوون لەم حەربا حەفەزەی قورئان
بە دەستی کوففار گەلێکیان کوژران
بۆ پاراستنی قورئانی ئەنوەر
کەوتە ئەندیشە حەزرەتی عومەر
وەختی خۆی قورئان لە عەسری حەزرەت
هەموو نووسرابوو سوورەت بە سوورەت
فەقەت نووسرابوو لەسەر دەفەشان
لە تەختەی دار و لەسەر بەردی پان
زۆر مەزەننە بوو بۆ مەحو و فەوتان
لەپاش فەوتانی «حفّاظعەرەبی»ی قورئان
جا بە تەدبیری عومەری فارووق
پاش مەشوەرەتی ئەڕبابی وسووق
ئەمری سادر کرد سددیقی ئەکبەر
زەیدی بن سابت کاتبی سەروەر
وەک عەسری حەزرەت بە حوسنی سوورەت
ئایەت بە ئایەت سوورەت بە سوورەت
بە ئیتتیلاعی ئەسحابی کیڕام
رازی بێ لێیان پادشای عەللام
هەمووی نووسیەوە لە چەن پارچەی ساغ
لە پێستی نایاب، پوختە و بە دەباغ
خستنیە بەینی دوو لەوحی شیرین
لای خۆی ڕای گرتن سددیقی ئەمین
پاش وەفاتی ئەو کەوتنە لای عومەر
پاش ئەو لای حەفسەی حەرەمی سەروەر
لە ڕووی ئەمەوە حەزرەتی عوسمان
تەحریری فەرموو حەوت نوسخە قورئان