بابەتی٧٧
هەناردنی «خالد بن ولید» -رضی الله عنه- بۆ عێراق
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
1 خولەک
941 بینین
جا سوپای ڕێ خست سددیقی مەجید
کردی بە قائید خالیدی ڕەشید
ناردنی لەبۆ شارانی عێراق
لەبۆ تەرویجی ئیسلام لە ئافاق
جا بەو سوپاوە زوو بە دەست و برد
فەتحی «انبارعەرەبی» و شاری «حيرهعەرەبی»ی کرد
لەوێ بۆ حەربی «ذات السّلاسلعەرەبی»
خواردیەوە خالید زەهرێکی قاتیل
بەم شەڕە ئیسلام زۆر بە شەوکەت بوو
بەسەر دوژمنا ساحێب هەیبەت بوو
فەتحی «عين التّمرعەرەبی» کرا موکەممەل
لەپاش ئەو فەتحی «دومة الجندلعەرەبی»
لەپاش ئەو فەتحە بە توندی و تەوبیخ
چوو بۆ سەر دوژمن لە خاکی «مضيخعەرەبی»
لە موزیخەوە هاتۆ بە تەعجیل
بۆ شەڕی قەومی «ثنيعەرەبی» و «زميلعەرەبی»
لەوێوە ڕۆیی بۆ خاکی «رضابعەرەبی»
ئینجا بۆ «غراضعەرەبی» بە قەوڵی سەواب
هەر لەم ساڵا بوو سددیقی قودسی
ناردی بۆ شەڕی ئەسوەدی عونسی
موتەنەببی بوو لە خاکی یەمەن
تەبەعەی زۆر بوو لەسەر فێڵ و فەن
هەم لەبۆ بەحرەین هەم قەومی سەلیم
هەموو مەجبوور بوون بە سیدق و تەسلیم