بابەتی٧٨

واقیعاتی ساڵی سیازدە
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  934 بینین
لە ساڵی سیازدە لە فەسڵی بەهار
ڕێکی خست بۆ شام سوپای فیداکار
کردی بە قائید بۆ فەوز و نەجاح
ئەبووعوبەیدەی وەلەدی جەڕڕاح
سێ مانگ شەڕی کرد لە حدوودی شام
ئینجا داوای کرد کۆمەک لە ئیمام
ئەویش ئەمری کرد خالیدی سەمسام
لەبۆ کۆمەکیان بڕوا لەبۆ شام
تەعیینیشی کرد بە قائیدی عام
ئەبووعوبەیدەی عەزل کرد لە شام
کە ڕێ کەوت بۆ شام خالیدی وەلید
کردی بە جێدار «مثنّيعەرەبی»ی ڕەشید
ئیتر مایەوە موسەننای نەبەرد
لە سوپای عێراق تا وەفاتی کرد
لە پێش هاتنی سەعدی موعتەبەر
بۆ خاکی عێراق لە عەهدی عومەر
خالیدی دلێر کە گەیشتە شام
فەتحی «بصراعەرەبی»ی کرد بە سوپای ئیسلام
ئینجا هاتەجێ حەربەکەی «يرموكعەرەبی»
بەم حەربە ڕۆمی بوون بە پووشی سووک
لەم حەربەدا هات بە ڕاستی و تەحقیق
قسەی وەفاتی بووبەکری سددیق
تەسادوفی کرد حادیسەی ئەجەل
لەبۆ بیست و دووی «جمادي الأولعەرەبی»
لە «روضهعەرەبی»ی والا لای قەبری ئەنوەر
تەسلیمی خاک بوو سددیقی ئەکبەر
دوو ساڵ و سێ مانگ بە حەق ئیمام بوو
یەعنی خەلیفەی «فخر الأنامعەرەبی» بوو
عومری عەزیزی شەست و سێ ساڵ بوو
هاو وێنەی شاهی ساحێب کەماڵ بوو
***
لە نەخۆشینا سددیقی ئەکبەر
عەهدنامەی خۆی دابوو بە عومەر
پاش وەفاتی ئەو ئەسحابەی کیڕام
بەیعەتیان پێ کرد بە ئیجماعی عام