بابەتی٧٧
هەناردنی «خالد بن ولید» -رضی الله عنه- بۆ عێراق
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
1 دقیقه
942 مشاهده
جا سوپای ڕێ خست سددیقی مەجید
کردی بە قائید خالیدی ڕەشید
ناردنی لەبۆ شارانی عێراق
لەبۆ تەرویجی ئیسلام لە ئافاق
جا بەو سوپاوە زوو بە دەست و برد
فەتحی «انبارعربی» و شاری «حيرهعربی»ی کرد
لەوێ بۆ حەربی «ذات السّلاسلعربی»
خواردیەوە خالید زەهرێکی قاتیل
بەم شەڕە ئیسلام زۆر بە شەوکەت بوو
بەسەر دوژمنا ساحێب هەیبەت بوو
فەتحی «عين التّمرعربی» کرا موکەممەل
لەپاش ئەو فەتحی «دومة الجندلعربی»
لەپاش ئەو فەتحە بە توندی و تەوبیخ
چوو بۆ سەر دوژمن لە خاکی «مضيخعربی»
لە موزیخەوە هاتۆ بە تەعجیل
بۆ شەڕی قەومی «ثنيعربی» و «زميلعربی»
لەوێوە ڕۆیی بۆ خاکی «رضابعربی»
ئینجا بۆ «غراضعربی» بە قەوڵی سەواب
هەر لەم ساڵا بوو سددیقی قودسی
ناردی بۆ شەڕی ئەسوەدی عونسی
موتەنەببی بوو لە خاکی یەمەن
تەبەعەی زۆر بوو لەسەر فێڵ و فەن
هەم لەبۆ بەحرەین هەم قەومی سەلیم
هەموو مەجبوور بوون بە سیدق و تەسلیم