بابەتی٧٣

جل و ئەسباب و ئەساسی بەیتی ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 3 دقیقه  673 مشاهده
جل و ئەسباب و «اثاثُ البَيتعربی»ی
وا دەرکەوتوون لە دوای فەوتی
پێنج کاسەی بووە سەییدی ئەبڕار
یەکەم لە بلوور، دووهەمین لە دار
یانێ دارخوارما، سێهەم شکابوو
لە سێ شوێن بە زیو پینە کرابوو
کاسەی چوارەمین ناوی «ريانعربی» بوو
پێنجەم «مغيثعربی» ناو، گەلێ جوان بوو
خەنەدانی مس، زەرفێکیش لە بەرد
پێیان ئەگوت «تورعربی»، بێلەکە و بێگەرد
ڕەکوەیێکی بوو جەوەندە بۆ ئاو
تەشتی خۆ شۆرین لە «مفرقعربی» تەواو
کیفێکی هەبوو قایشی نایاب
مەشهوور بە «ربعهعربی» بۆ وردە ئەسباب
وەکوو ئاوێنە و مەقەس و کلدان
شانە و ئەسبابی پێویستی پیاوان
سیواکێکی بوو لە داری ئیراک
لە وەختی خۆیا پێی ئەکرد سیواک
کورسییەکی بوو پیچکەی داری ساج
«مُدهن» جێگەی ڕۆن، کرا بوو لە عاج
قەسعەیەکی بوو ناوی «غراعربی» بوو
لە ئەترافیەوە چوار حەڵقەی تیا بوو
کە پڕیان ئەکرد لە چێشتی میوان
بە چوار کەس ئەهات بۆ حەڵقەی دیوان
دوو مێزەرەی بوو شای عالی جەناب
ئەوی گەورەیان مەشهوور بە «سحابعربی»
بچووکەکەیان وەکوو شەوە بوو
لە فەتحی مەککە بە سەریەوە بوو
دوو کراسی هەبوو سەر تا بە دامان
کاڵای «صحاريعربی»، لەتیف و جوان
دوو کراسی جومعە لەگەڵ سێ «خميصعربی»
یانێ چەتفەی ڕەش، نایاب و نەفیس
دوو کراسیتریش لە حیبری ئەعلا
یەک یەک بوو «كساعربی» و «قميصعربی» و «رداعربی»
قەمیس کراسێکە تا ئەژنۆی ئینسان
ڕیدا جلێکە ئەدرێتە ناو شان
سێ جبەی هەبوو شاهی بە تەمکین
ڕەنگی یەکێکیان سەوزێکی شیرین
کەسا دائەگرێ ئەغڵەبی ئەندام
بۆ کاتی سەرما، یا بەعزێ مەقام
دوو خوفی هەبوو لەگەڵ یەک لیفە
دوو نوێینی ناسک، کاڵای قەدیفە
فەرشێ چەرمی بوو کە پڕ بوو لە لیف
«صاععربی»ێک و «مدّعربی»ێ بۆ شەرعی شەریف
ئەنگوسیلەیێ لە زیوی زەریف
یەکێ لە ئاسن ئەمما زۆر لەتیف
نووسرابوو لێیان عینوان و جاهی
یانێ «مُحمّد رسول اللّهِعربی»
سەرەوە «اللّهعربی» ئەمجارە ڕەسوول
ئینجا موحەممەد سەدیری مەعقوول
ئەمانەم وەرگرت زۆر بە ئیهتیمام
لە تەئلیفاتی عولەمای ئەعلام
وەک «مواهبعربی» و شەرحی «زرقانيعربی»
وەکوو «انوارعربی»ی شێخی نەبهانی
مادام کە دیتان سەهو و نیسیانێ
یا لە عەدەدا زیاد و نوقسانێ
بیبەنەوە سەر تەرتیبێکی چاک
مەمنوونتان ئەبم بە دڵێکی پاک
فەقەت دەربخەن مەئخەزی تەسحیح
تا موعتەبەر بێ وەسیلەی تەڕجیح
«أَرْشَدَنَا اللّهُ إِلَي الصَّوابعربی
وَ أَسْعَدَنا يَوْمَ الْمَآبِعربی»