بابەتی٥٨
ئەولاد و نەتەوەی کچانی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
938 مشاهده
بێجگە حەزرەتی فاتیمەی زەهرا
ساحێبی قەدر و مەرتەبەی غەڕڕا
کچانی حەزرەت یا بێ ئەولاد بوون
یاخود ئەولادیان موتەوەففا بوون
لە زەهرای بەتوول بە ئەمری خودا
دوو کچ پەیدا بوو، سێ کوڕی والا
ناوی کوڕەکان «حەسەن» و «حوسەین»
سێیەمیان «موحسین» وەکوو نووری عەین
ناوی کچەکان بزانە مەعلووم
یەکەم «زەینەب»ە، جا «امّ كلثومعربی»
ئومموکولسوومیان شووی کرد بە عومەر
دوو مناڵی بوو بە نەقڵی خەبەر
«زەید» و «ڕوقەییە» بێنەسڵ و سەمەر
موتەوەففا بوون پاش فەوتی عومەر
ئومموکولسوومی ساحێب بەهرە و فەڕ
شووی کرد بە عەونی وەلەدی جەعفەر
پاش ئەو «موحەممەد» پاش ئەو «عبداللّهعربی»
کوڕانی جەعفەر برای «مُرتضيعربی»
نەتەوەی نەبوو لەم سێ برایە
هەر خێر و ئیحسان بۆی بوو بە مایە
ئەمما زەینەبەی بە ئیحسان و فەڕ
بوو بە عائیلەی «عبداللّهعربی»ی جەعفەر
کوڕ و کچێکی لێ بوو بە مەعلووم
کوڕ «عەلی» ناو بوو، کچ «امّ كلثومعربی»
نەتەوە کەوتەوە لەم دوو ئینسانە
هەموو شەریفن لە ڕووی زەمانە
فەقەت پایەیان کەمترە بە عەین
لە پایەی نەسڵی حەسەن و حوسەین
ئەمان مەشهوورن لە سەفحەی دونیا
لە زومڕەی ئالی مەرتەبەی عولیا