بابەتی٥٨
ئەولاد و نەتەوەی کچانی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
860 بینین
بێجگە حەزرەتی فاتیمەی زەهرا
ساحێبی قەدر و مەرتەبەی غەڕڕا
کچانی حەزرەت یا بێ ئەولاد بوون
یاخود ئەولادیان موتەوەففا بوون
لە زەهرای بەتوول بە ئەمری خودا
دوو کچ پەیدا بوو، سێ کوڕی والا
ناوی کوڕەکان «حەسەن» و «حوسەین»
سێیەمیان «موحسین» وەکوو نووری عەین
ناوی کچەکان بزانە مەعلووم
یەکەم «زەینەب»ە، جا «امّ كلثومعەرەبی»
ئومموکولسوومیان شووی کرد بە عومەر
دوو مناڵی بوو بە نەقڵی خەبەر
«زەید» و «ڕوقەییە» بێنەسڵ و سەمەر
موتەوەففا بوون پاش فەوتی عومەر
ئومموکولسوومی ساحێب بەهرە و فەڕ
شووی کرد بە عەونی وەلەدی جەعفەر
پاش ئەو «موحەممەد» پاش ئەو «عبداللّهعەرەبی»
کوڕانی جەعفەر برای «مُرتضيعەرەبی»
نەتەوەی نەبوو لەم سێ برایە
هەر خێر و ئیحسان بۆی بوو بە مایە
ئەمما زەینەبەی بە ئیحسان و فەڕ
بوو بە عائیلەی «عبداللّهعەرەبی»ی جەعفەر
کوڕ و کچێکی لێ بوو بە مەعلووم
کوڕ «عەلی» ناو بوو، کچ «امّ كلثومعەرەبی»
نەتەوە کەوتەوە لەم دوو ئینسانە
هەموو شەریفن لە ڕووی زەمانە
فەقەت پایەیان کەمترە بە عەین
لە پایەی نەسڵی حەسەن و حوسەین
ئەمان مەشهوورن لە سەفحەی دونیا
لە زومڕەی ئالی مەرتەبەی عولیا