بابەتی٥٩

باسی ناوی بەندەکانی حەزرەت ﷺ کە ئازاد کراون
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  979 بینین
«ئوسامە، سەلیم، زەید، ئەبولەباب»
«ئەلیس» عەبدانی شای عالی جەناب
«ڕافیع» و «ڕیباح، یەسار» و «سەوبان»
«ئەبوو رافیع» و «فضالە» و «شەقران»
«کڕکڕە» و «تەهمان، هیشام» و «مەدعەم»
«ابو ضميرعەرەبی»ە و «مەئبوور» و «ئەسلەم»
«ئەبووموەیهیب» هەم «ئەبووعوبەید»
«سەند» و «ئەنجەشە، ئەحمەر» و «عوبەید»
«ئەبووواقید» و «سەفینە» و «عەسیب»
«سەعد» و «ئەبووهیند» هەم «زەید» و «نەجیب»
«ئەوس» و «ڕەفاعە» و حەزرەتی «سەلمان»
«واقید» و «شەمعوون» هەم «ئەبووڕەیحان»
«حونەین» و «ئەبووبەکرە»، ئەمانە
ئازادی کردن شاهی زەمانە