بابەتی٥٧

بەیانی ئەولادی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  950 مشاهده
سێ کوڕی هەبوو ڕەسوولی عەزیم
«قاسم، عەبدوڵڵا» سێهەم «ئیبراهیم»
چوار کچ: «زەینەب»ە و «ڕوقەییە»ی عەزرا
«امّ كلثومعربی» و «فاتیمە»ی زەهرا
قاسم پەیدا بوو چەن ساڵ پێش بیعسەت
بەر لە جەمیعی ئەولادی حەزرەت
هەر لە مەککەدا لە عومری دوو ساڵ
مرد بە ئیرادەی خودای «ذي الجلالعربی»
«عبداللّهعربی»ی کوڕی دووهەمی حەزرەت
ئەویش پەیدا بوو ساڵێ پێش بیعسەت
هەر لە مەککەدا وەفاتی فەرموو
تەییب و تاهیر لەقەبی ئەو بوو
ئیبراهیم کوڕی سێهەمی حەزرەت
پەیا بوو ساڵی هەشتەمی هیجرەت
لەپاش حەفتا ڕۆژ موتەوەففا بوو
بەقیع بەو کوڕە پڕ لە سەفا بوو
کچی گەورەی ئەو زەینەبەی خۆشحاڵ
پەیا بوو لە پێش بیعسەت بە دە ساڵ
وەفاتی فەرموو لە هەشتی هیجری
«جنّه البقيععربی» بوو بە جێی قەبری
هەر لە مەککەدا شاهی «خير النّاسعربی»
مارەی بڕی بوو لەبۆ «ابو العاصعربی»
لەو موتەوەللید بوون عەلی و ئەمامە
عەلی پێش بلووغ چوو بۆ قیامە
ئەمامە ماوە و لەپاش فاتیمە
شووی کرد بە عەلی و بوو بە خاتیمە
یەعنی بێ ئەولاد دەرچوو لە دونیا
گەیشت بە پایە و مەرتەبەی عولیا
هاتە دونیاوە سەییدە ڕوقیە
حەوت ساڵ پێش بیعسی «خير البريّهعربی»
ئینکاحی فەرموو حەزرەت لە عوسمان
دوو هیجرەتی بوو بۆ حەبەشستان
لە مەدینەدا وەختی غەزای بەدر
وەفاتی فەرموو بە عیززەت و قەدر
ئومموکولسوومی بە عەقڵ و کەماڵ
لە پێش بیعسەتا بە موددەی دوو ساڵ
هاتە دونیاوە بە ئەمری مەننان
لەپاش ڕوقەییە شووی کرد بە عوسمان
وەفاتی فەرموو لە ساڵی نۆهەم
زۆر بۆی مەحزوون بوو ڕەسوولی ئەکرەم
فاتیمەی زەهرا ساڵێ پێش بیعسەت
هاتە دونیاوە بە قەدر و حورمەت
لە مەینەدا ساڵی دووی هیجری
ئینکاحی فەرموو حەزرەت بۆ عەلی
شەش مانگ پاش فەوتی سەییدی عەدنان
وەفاتی فەرموو، مانگی ڕەمەزان
بێجگە ئیبراهیم سەییدی والی
لە خەدیجە بوون هەموو مناڵی
ئەمما ئیبراهیم لە مارییە بوو
زوو بەیانمان کرد کە جارییە بوو