برق البصر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
1601 مشاهده
بَرِقَ الْبَصَرعربی لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
خَسَفَ الْقَمَرعربی لە ئیشراق قیامەتی جەمالی
نییە دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵی
سەری هەردوو کوڵمی داخۆ گوڵی نەوبەهارە، یا خۆ
تەرەفی نەهارە، زوڵفی زُلَفٌ مِنَ اللَّياليعربی؟!
یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەکوو یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵی
بە مەلاحەتی تەکەللوم هەموو زەمزەم و مەلیحی
بە فەساحەت و تەبەسسوم هەموو کەوسەر و زولالی
نەزەرم پڕە لە نووری شەو و ڕۆژی تەلعەتی تۆ
کە بە ڕوو شوعاعی شەمسی، بە برۆ خەمی هیلالی
ڕوخی تۆ گوڵێکە سەد وەک هوزاری عاشق، ئەمما
لە هەموو چەمەن دیارە بە ئوسوولی ناڵە نالیتخلص