برق البصر لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
1 خولەک
1600 بینین
بَرِقَ الْبَصَرعەرەبی لەبەر بەرق تەلەئلوئی لەئالی
خَسَفَ الْقَمَرعەرەبی لە ئیشراق قیامەتی جەمالی
نییە دیدەیی چ مەردوم، نییە مەردومی چ دیدە
لە فرووغی خەددی فاریغ، لە خەیاڵی خاڵی خاڵی
سەری هەردوو کوڵمی داخۆ گوڵی نەوبەهارە، یا خۆ
تەرەفی نەهارە، زوڵفی زُلَفٌ مِنَ اللَّياليعەرەبی؟!
یەمی دیدە پڕ لە مەرجان، وەکوو یەشمی ئابدارە
شەبەیە شەبیهی زوڵفی سیاهی وەک زوخاڵی
بە مەلاحەتی تەکەللوم هەموو زەمزەم و مەلیحی
بە فەساحەت و تەبەسسوم هەموو کەوسەر و زولالی
نەزەرم پڕە لە نووری شەو و ڕۆژی تەلعەتی تۆ
کە بە ڕوو شوعاعی شەمسی، بە برۆ خەمی هیلالی
ڕوخی تۆ گوڵێکە سەد وەک هوزاری عاشق، ئەمما
لە هەموو چەمەن دیارە بە ئوسوولی ناڵە نالیناسناوی ئەدەبی