خۆشا ڕەندێ لە دنیا بێ موبالات و موجەڕڕەد بێ

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  6657 بینین
خۆشا ڕەندێ لە دنیا بێ موبالات و موجەڕڕەد بێ!
بە ڕۆژ زیندەی جەماعەت بێ، بە شەو مات و موجەڕڕەد بێ!
بە سوورەت: جەلوەتی، غەرقی عەلایق هەروەکوو خەڵقی
بە مەعنا: خەلوەتی، مەستی موناجات و موجەڕڕەد بێ!
ئەگەر عالەم ببێتە خەلعەتی تەشریفی سەرتاپای،
وجوودی بێوجوودی بێ موباهات و موجەڕڕەد بێ!
بە زاهیر تاوسی ڕەنگین، سیفاتی تِهْ عَلی التّاهیعەرەبی
بە باتین قومری و خاکستەری زات و موجەڕڕەد بێ!
ئەگەر تەکیە، ئەگەر شێخە، هەموو داوی عەلایق بوون
بڵا نالیناسناوی ئەدەبی بچێ مەستی خەرابات و موجەڕڕەد بێ!