بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  1660 بینین
بنواڕە نەوبەهار و فوتووحاتی گوڵشەنی
گوڵ زاری کردەوە، لە دەمی، غونچە پێکەنی
لەم پارچەڵۆکە هەورە بە قەد ڕووی هەموو زەمین
بەم ڕایەڵە قەدیفەیی سەوزی عەجەب تەنی
بورجی درەختی سەوز و بولەندی وەک ئاسمان
پێوە شگۆفە هەروەکوو نەجمن بە ڕۆشنی
بەزمی هوزارە، قەل فڕی ئەغیارە، دەوری گوڵ
سۆفی! بڕۆ، مەبە بە دڕک، تۆ لە ئێمە نی...
هەر دارە بەرگ و، هەر گوڵە ڕەنگێ خەڵاتیە
هەر جوودی نەوبەهارە کە عالەم دەکا غەنی
دیسان لە بگرە بەردەیی گوڵچین و باغەبان
بولبول کەناری گرت و دڵی غونچە ڕاچنی
خارایی سەوز و شینی لەبەر کردووە جەبەل
دامێنی وەردی سوورە کە دەستم بە دامەنی!
وادی بووە بە وادیی پڕ نووری توورناوی تایبەتی نار
نەعلەین لە پێ فڕێ بدە نالیناسناوی ئەدەبی بە ئەیمەنی