سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  2197 مشاهده
سەراپای گوارە زەردی ترس و لەرزە
دەڵێی عاسی بووە لەو جێگە بەرزە!
سوروشکم ئاب و دانەی نارە، کێ دی:
بە گەرمی داوەرێ بەم تەرزە تەرزە؟!
ئەلا ئەی ئاسکی ناسک، بە باسک
شکاندت گەردنی سەد شێری شەرزە!
ئەلا ئەی نازەنین ئاهوو، بە باهوو
دڵی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە!
دەفەرمووی: چاوەکەت زەنجیر کە نالیتخلص!
کە موتڵەق چا نییە ئینسانی هەرزە