ساقی! وەرە مەیخانەیی دڵ کۆنە ڕەحیقی

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  2266 مشاهده
ساقی! وەرە، مەیخانەیی دڵ کۆنە ڕەحیقی
گەر مایلی تەوفی حەرەم و بەیتی عەتیقی!
یەک ڕەنگم و بێڕەنگم و ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ
بەم ڕەنگە دەبێ ڕەنگ ڕژیی عیشقی حەقیقی
مرواریی ئەشکم وەکوو یاقووتی، ڕەوانە
ساقی! بدە لەو لەعلە شەرابێکی عەقیقی...
دائیم لە حەزەردا سەفەری بە، لە وەتەندا
غوربەت کەش و عاجز بە، ئەگەر ئەهلی تەریقی
خەڵقی کە هەموو کۆدەکن و بەستە زوبانن،
با بێن و لە نالیتخلص ببیەن شیعری سەلیقی