زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  6325 مشاهده
زوڵفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە،
ئەمڕۆ لە منی شیفتە ئاڵۆز و بە داوە
ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە،
سەد حەیف و درێغا کە موسوڵمانی نەماوە!
عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زوڵفت
سەودا و پەرێشانم و، سەودایەکی خاوە
هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە...
مانیاعلام نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
بۆ چی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی!
بۆ مەی نەڕژێ، شیشە لە سەد لاوە شکاوە!
بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
بۆ عاشقی بێچارە زووەم ئاوە ڕژاوە!
هەر جۆگە و جێگێکی کە وا سوور و سوێر بێ
جێی جۆششی گریانی منە و خوێنە ڕژاوە
سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە
نالیتخلص وەکوو زوڵفت کە موتیعی بەری پێتە
تێکی مەشکێنە، بە جەفا مەیخەرە لاوە