بابەتی٣٩
واقیعاتی ساڵی دەهەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
1073 مشاهده
مەعازی هەنارد شاهی موئتەمەن
هەم ئەبوومووسا بۆ خاکی یەمەن
خالیدی هەنارد بۆ خاکی نەجران
عەلی بۆ یەمەن، بۆ نەشری ئیمان
ڕۆیی و هاتەوە بە فەتح و زەفەر
بۆ حەجیش گەیشت بە «خير البشرعربی»
لەم ساڵەدا بوو «حجّة الوداععربی»
سەد و چوار هەزار ئەسحاب بە ئیجماع
وەکوو پەروانە بە دەوری شەمعا
ئەویش وەک چرا لە حەلقەی جەمعا
چوون لەبۆ حەجی بەیتوڵڵای مەعموور
بە ئیخلاسی دڵ بە سەفا و حوزوور
لە ڕۆژی جەژنا لە خاکی «مِنىٰعربی»
جوبرەئیل سوورەی «نصرعربی»ی بۆ هێنا
بە دوای ئەوا هات لەسەر تەراکوم
ئایەی «الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْعربی»
حەزرەت حاڵی بوو کە مەعنای ئیکمال
خیتامە لەبۆ وەحی «ذو الجلالعربی»
لەپاش «نصرعربی» و «فتحعربی» ئەمر بە تەسبیح
حەمد و ئیستیغفار ئیمایە و تەلمیح
بەمە نزیکە وادەی وەفاتی
بڕوا و شاد ببێ بە لیقای زاتی
ئینجا بانگی کرد حەزرەت لە زەهرا
پێی فەرموو ئەوا دەعوەتم کرا
وادەی ڕیحلەتە لە دونیای فانی
وادەی وەفاتە و لیقای ڕەببانی
جا گریا بە جۆش فاتیمەی بەتوول
تا تەسکینی کرد حەزرەتی ڕەسوول
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
لە غەدیری خوم، ئەو پڕ تەمکینە
خوتبەیەکی خوێند گەلێ بە قیمەت
بۆ دین و دونیا هەتا قیامەت
بۆ فەرد و کۆمەڵ بۆ دین و ئەخلاق
بۆ بەرزی ئیسلام لە کورەی ئافاق
بۆ شوێن کەوتنی سوننەت و کیتاب
بۆ ئیستیقامەت لەسەر ڕێی «صَوابعربی»
جا کە هاتەوە و گەییە مەدینە
ئەو پایە بەرزەی ساحێب تەمکینە
لە جاران زۆرتر مەشغووڵ بوو بە دین
بە حەمد و زیکری خودای عالەمین