بابەتی٣٩
واقیعاتی ساڵی دەهەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
2 خولەک
1072 بینین
مەعازی هەنارد شاهی موئتەمەن
هەم ئەبوومووسا بۆ خاکی یەمەن
خالیدی هەنارد بۆ خاکی نەجران
عەلی بۆ یەمەن، بۆ نەشری ئیمان
ڕۆیی و هاتەوە بە فەتح و زەفەر
بۆ حەجیش گەیشت بە «خير البشرعەرەبی»
لەم ساڵەدا بوو «حجّة الوداععەرەبی»
سەد و چوار هەزار ئەسحاب بە ئیجماع
وەکوو پەروانە بە دەوری شەمعا
ئەویش وەک چرا لە حەلقەی جەمعا
چوون لەبۆ حەجی بەیتوڵڵای مەعموور
بە ئیخلاسی دڵ بە سەفا و حوزوور
لە ڕۆژی جەژنا لە خاکی «مِنىٰعەرەبی»
جوبرەئیل سوورەی «نصرعەرەبی»ی بۆ هێنا
بە دوای ئەوا هات لەسەر تەراکوم
ئایەی «الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْعەرەبی»
حەزرەت حاڵی بوو کە مەعنای ئیکمال
خیتامە لەبۆ وەحی «ذو الجلالعەرەبی»
لەپاش «نصرعەرەبی» و «فتحعەرەبی» ئەمر بە تەسبیح
حەمد و ئیستیغفار ئیمایە و تەلمیح
بەمە نزیکە وادەی وەفاتی
بڕوا و شاد ببێ بە لیقای زاتی
ئینجا بانگی کرد حەزرەت لە زەهرا
پێی فەرموو ئەوا دەعوەتم کرا
وادەی ڕیحلەتە لە دونیای فانی
وادەی وەفاتە و لیقای ڕەببانی
جا گریا بە جۆش فاتیمەی بەتوول
تا تەسکینی کرد حەزرەتی ڕەسوول
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
لە غەدیری خوم، ئەو پڕ تەمکینە
خوتبەیەکی خوێند گەلێ بە قیمەت
بۆ دین و دونیا هەتا قیامەت
بۆ فەرد و کۆمەڵ بۆ دین و ئەخلاق
بۆ بەرزی ئیسلام لە کورەی ئافاق
بۆ شوێن کەوتنی سوننەت و کیتاب
بۆ ئیستیقامەت لەسەر ڕێی «صَوابعەرەبی»
جا کە هاتەوە و گەییە مەدینە
ئەو پایە بەرزەی ساحێب تەمکینە
لە جاران زۆرتر مەشغووڵ بوو بە دین
بە حەمد و زیکری خودای عالەمین