بابەتی٣٨

واقیعاتی ساڵی نۆهەم
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 2 خولەک  842 بینین
لە ساڵی نۆدا شاهی موئتەمەن
قەیسی بن سەعدی هەنارد بۆ یەمەن
ناردی عویەینەی مەرتەبە عولیا
سەر بەنی تەمیم، لە خاکی سوقیا
وەلیدی هەنارد، مەحبووبی خالیق
بۆسەر تایفەی بەنی موستەلیق
«عبداللّهعەرەبی»ی ئیبنی عوسجەی بە قەدر
ڕەوانە فەرموو بۆ سەر بەنی عەمر
سریەیی قوتبە بۆ قەومی خەسعەم
لەپاش غەلەبە هاتەوە بێ غەم
سریەیی «ضحّاكعەرەبی» بۆ بەنی کیلاب
هاتنەوە بە خێر ئەفرادی ئەسحاب
ئینجا سریەی عەلقەمەی بێغەش
بۆسەر کۆمەڵێ لە قەومی حەبەش
سریەیی عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆسەر بتەکەی تایفەی حاتەم
سریەیی عەکاشە بۆ خاکی حەباب
جا غەزای «تبوكعەرەبی» بە سوپای ئەسحاب
چونکی ڕۆژەکەی تەنگ و زەیقەت بوو
بە «جيش العُسرهعەرەبی» شۆرەتی دەرچوو
هەر بە ماڵی خۆی حەزرەتی عوسمان
سوپاکەی ڕێخست بە ئەمن و ئەمان
جا بە وەحی حەق «نبيّ الرّحمهعەرەبی»
ئیعلانی فەرموو مەرگی ئەسحەمە
هەم بە جەماعەت شاهی زەمانە
لەگەڵ ئەسحابی ساحێب ئەمانە
نوێژی جەنازەی غایبانەی کرد
حوقووقی وەفای بۆ بەجێ هاورد
سددیقی هەنارد لەگەڵ سێسەد کەس
لە مەدینەیی بۆ مەککەی ئەقدەس
عەلیش هاتەوە لە خاکی یەمەن
ئەویشی هەنارد مەولای موئتەمەن
لە ڕۆژی جەژنا بۆ عام جاڕ درا
لەسەر کافران مەنعی حەج کرا