بابەتی٣٨

واقیعاتی ساڵی نۆهەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 2 دقیقه  844 مشاهده
لە ساڵی نۆدا شاهی موئتەمەن
قەیسی بن سەعدی هەنارد بۆ یەمەن
ناردی عویەینەی مەرتەبە عولیا
سەر بەنی تەمیم، لە خاکی سوقیا
وەلیدی هەنارد، مەحبووبی خالیق
بۆسەر تایفەی بەنی موستەلیق
«عبداللّهعربی»ی ئیبنی عوسجەی بە قەدر
ڕەوانە فەرموو بۆ سەر بەنی عەمر
سریەیی قوتبە بۆ قەومی خەسعەم
لەپاش غەلەبە هاتەوە بێ غەم
سریەیی «ضحّاكعربی» بۆ بەنی کیلاب
هاتنەوە بە خێر ئەفرادی ئەسحاب
ئینجا سریەی عەلقەمەی بێغەش
بۆسەر کۆمەڵێ لە قەومی حەبەش
سریەیی عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆسەر بتەکەی تایفەی حاتەم
سریەیی عەکاشە بۆ خاکی حەباب
جا غەزای «تبوكعربی» بە سوپای ئەسحاب
چونکی ڕۆژەکەی تەنگ و زەیقەت بوو
بە «جيش العُسرهعربی» شۆرەتی دەرچوو
هەر بە ماڵی خۆی حەزرەتی عوسمان
سوپاکەی ڕێخست بە ئەمن و ئەمان
جا بە وەحی حەق «نبيّ الرّحمهعربی»
ئیعلانی فەرموو مەرگی ئەسحەمە
هەم بە جەماعەت شاهی زەمانە
لەگەڵ ئەسحابی ساحێب ئەمانە
نوێژی جەنازەی غایبانەی کرد
حوقووقی وەفای بۆ بەجێ هاورد
سددیقی هەنارد لەگەڵ سێسەد کەس
لە مەدینەیی بۆ مەککەی ئەقدەس
عەلیش هاتەوە لە خاکی یەمەن
ئەویشی هەنارد مەولای موئتەمەن
لە ڕۆژی جەژنا بۆ عام جاڕ درا
لەسەر کافران مەنعی حەج کرا