بابەتی٣٧
واقیعاتی ساڵی هەشتەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
914 مشاهده
لە ساڵی هەشتەم غالیبی ئەنوەر
ڕۆیشت بۆ «کەدید»، لە مانگی سەفەر
دووبارە غالیب لە مانگی سەفەر
ڕۆیشت بۆ «فەدەک» بە فەتح و زەفەر
لەم ساڵا گەیین بە دینی تەوحید
عەمر ئیبنو عاس، خالیدی وەلید
سریەیی شوجاع بۆ بەنی عامیر
زاڵ بوو لەسەریان ڕەشیدی ئامیر
پاش ئەو سریەی کەعبی غەففاری
بۆ «ذات اطلاحعربی» بە بەختیاری
سریەیی ئیبنو حاریسە و جەعفەر
بۆ خاکی موئتەی، پڕ خەوف و خەتەر
عەمری بەنی عاس، قائیدی باسیل
ڕۆیشت بۆ شەڕی «ذات السّلاسلعربی»
سریەیی ئەبووعوبەیدەی ئەمین
بۆ ساحیلی بەحر، بە هێز و تەمکین
دوو سوپای ئەبووقەتادەی ئەکرەم
یەک لەبۆ «خضرهعربی»، دوو «بطن اَضمعربی»
بە سوپای یاران عەدەد هەشت هەزار
مانگی ڕەمەزان سەروەری ئەبڕار
فەتحی مەککەی کرد بێ ئێش و ئازار
خوتبەی عەفووی خوێند لەسەر ئەهلی شار
لەبەر ئاسایش بە قسەی جوان
خۆی کرد بە یۆسف، ئەوان بە ئیخوان
گەرمای سەرسام کرد بە سایەبانی
دنیای آرام کرد بە میهرەبانی
کەعبەی ڕووناک کرد بە ناوی خودا
بە «قُلْ جاءَ الْحَقّعربی» بتانی هەڵدا
ڕۆحم بە فیدای نیزامی فەتحی
بۆ خوتبەی بەرزی پڕ سەنا و مەدحی
سریەیی خالید بۆ بەنی عوزا
کە شێوەی شێوا، پایەی داخزا
لەم ساڵەدا بوو سریەی عەمری عاس
بۆ بەنی هوزەیل، قەومی حەق نەناس
سریەیی سەعدی ئەشهەلی سیفات
لەبۆ موشەللەل بۆ هەدمی قەنات
سریەیی خالید، ئەو عالی شەیمە
بۆسەر تایفەی بەنی جوزەیمە
پاش ئەوە غەزای «سيّد الكونينعربی»
لەگەڵ «هەوازین» لە خاکی حونەین
سریەیی ئەبووعامیری مەزن
بۆسەر ڕاکردووی قەومی هەوازن
سریەیی توفەیل، لە مانگی شەواڵ
بۆسەر «ذو الكَفّينعربی» بەدی بەدفەساڵ
جا غەزای «طائفعربی» بە فیداکاری
خۆیشی حازر بوو مەحبووبی باری
پاش گەڕانەوەی شاهی ساحێب خەیر
هاتە خزمەتی کەعبی بن زوهەیر
قەسیدەی «بانَت سُعادعربی»ی غەڕڕا
لەبۆی خوێندەوە، خەڵاتیش کرا