بابەتی٢٢
باسی میعراجی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
3 دقیقه
1065 مشاهده
هەر ساڵی یازدە لە مانگی ڕەجەب
لە بیست و حەوتا شای «فَخرُ العَرَبعربی»
گەیشت بە ڕوتبەی بوڵەندی میعراج
ڕیسالەت تەخت و خۆی شاهـ و ئەو تاج
بە ئەمری خودا جیبریلی ئەمین
بوراقی بۆ برد بە قەدر و تەمکین
شەو بە بێداری بە سواری بوراق
لەگەڵ جوبرەئیل سەروەری ئافاق
لە مەککەوە تا «بيت المقدّسعربی»
مەسافەی تەی کرد بە فەیزی ئەقدەس
«سُبْحانَ الَّذي أَسْري بِعَبْدِهعربی»
أَيْ: بِرُوحِهِ مَعَ جَسَدِهعربی
هەروا لەفزی «عَبدعربی» لە هەموو قورئان
بە ڕۆح و جەسەد کراوە بەیان
چوون ئەم میعراجە بە نەس زاهیرە
هەرکەس مونکیر بێ مەعلووم کافرە
هەر ڕیوایەتێ کە موخالیف بوو
بە قووەی ئیجماع زوو بە تەلف چوو
کە ئیجماع کرا و موخالیف نەبوو
بێقیمەت ئەبێ نیزاعی پێشوو
عەلاوە میعراج بە ڕۆح یا بە خەو
قیمەتی نییە بۆ مەقامی ئەو
پاش زیارەتی «بيتُ المقدّسعربی»
تەشریفی سەرکەوت ڕەسوولی ئەقدەس
لە ئاسمانان تەواوی سەرکەوت
گەیشتە سیدرە و جیبریل لەوێ کەوت
ئەم بەرز بووەوە بۆ ڕوتبەی بەرزی
نە چاوی شێوا نە دڵی لەرزی
هەتا مەقامێ خودا مەیلی بوو
سەرکەوت و قەتعەن مانیعی نەبوو
لەپاش زوهووری تەجەللای ئەنوار
پاش وەرگرتنی ئەلتاف و ئەسرار
لەپاش خیتابێ ئیلقا کرا بۆی
نزوولی فەرموو بۆ مەقامی خۆی
بە فەرموودەی خۆی هەر لەم شەوا بوو
خودا پێنج فەرزەی موقەڕڕەڕ فەرموو
لەسەر حەزرەت و لەسەر ئوممەتی
بۆ جەزای خێر و بەرزی هیممەتی
جیبریل سبحەینێ هات لەبۆ تەعلیم
ئیمامەتی کرد بۆ مەولای عەزیم
دوو ڕۆژ بە دوو ڕەنگ ئیمامەتی کرد
سەر و پایانی وەختی مەعلووم کرد
بۆ میعراج لە قودس تا پایەی والا
کە ڕەوای بینی خوای تەعالا
دەلیل حەدیسی ئاحادە، ئەمما
مەشهوورە لەلای عومدەی عولەما
تیبقی عەقیدەی ئەهلی سوننەتە
خیلافی ئەوە عوقدە و بیدعەتە
کە ڕۆژ بووەوە شاهی ساحێب تاج
ئیعلانی فەرموو واقیعەی میعراج
بەعزێ سادە لەوح بە شوبهە و تەڕدید
نادیم بوونەوە لە دینی تەوحید
کوففاریش کەوتنە گەپ و ئیستیهزا
بە تانە و تەشەر، بە قسەی ناسزا
ئەمما بێوەقفە بووبەکری سددیق
تەسدیقی فەرموو، بە قوەی تەوفیق
هەروا هەر یارێ دڵی هۆشیار بوو
لە قودرەتی حەق باش خەبەردار بوو
چونکی بۆ خودا ئەرز و ئاسمان
سارا یا دەریا، یەک نەهجە و یەکسان
لەو ڕۆژانەیشا قافڵەی موشریکین
رۆیی بوون لەبۆ خاکی فەلەستین
جا هاتن وتیان بەو عالی شەیمە
ۆنت دی وەزعی قافڵەکەی ئێمە
ئەویش ئەحواڵی قافڵەکەی هەموو
بۆ گێڕانەوە بە حەق زوو بە زوو
کاتێ قافڵەکەی هاتەوە بە گرد
ئەهلی قافڵەکەیش وایان بەیان کرد
کە چی هەر دڵیان بێ ئیعتیبار بوو
مەشرەبیان لەسەر جەفا و ئینکار بوو
بورهان و دەلیل بە هەزار ئایەت
قیمەتی نییە بەبێ هیدایەت
ئەمما هیدایەت کە ڕووی کردە دڵ
دڵ ئەکرێتەوە وەکوو پەڕەی گوڵ
دڵ غونچە ڕەنگە و ڕەحمەت نەسیمە
غونچە بۆ نەسیم گەلێ تەسلیمە
خودا نەسیمی با بێت بە ڕەحمەت
بۆ سەفای دڵمان هەتا قیامەت
دڵ بەو نەسیمە ئەگەشێتەوە
چونکا لوتفی تۆ ئەبەخشێتەوە