بابەتی٢٣

گرد بوونەوەی حەزرەت ﷺ لەگەڵ مەدینەیی لە عەقەبەی دووهەم
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  961 مشاهده
لەوەختی حەجا لە ساڵی دوازدە
لە ئەهلی «طيبهعربی» گەیشت بە دوازدە
شەش کەسی پێشوو بە غەیری جابیر
لەگەڵ حەوت کەسی سادیق و سابیر
مەعاز و زەکوان، یەزید و عەبباس
عوبادە، هەموو خەزرەجی حەقناس
ئەبووهەیسەم و عەویمی ئەوسی
ئەهلی ئیخلاس و عیززەتی نەفسی
ئەمانە هەموو ئیمانیان هێنا
بە خودای تەنهای بەسیر و بینا
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
زۆر بڵاوە بوو باسی ئەم دینە
ئەوس و خەزرەجی بۆ هێزی ئیمان
تاڵب بوون لەبۆ فێر بوونی قورئان
کاغەزیان نووسی بۆ «فخر البشرعربی»
بۆ ئوستازێکی بەرز و هونەروەر
ئەویش مەسعەبی بۆ ناردن دەرئان
لەبۆ تەعلیمی ئایاتی قورئان