بابەتی٢١

گردبوونەوەی حەزرەت لەگەڵ حاجیانی مەدینە لە عەقەبەدا
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  945 مشاهده
لە ساڵی یازدە لە موسیمی حەج
چوو بۆلای گەلێ لە قەومی خەزرەج
خوێندیەوە بۆیان ئایاتی قورئان
دینی تەوحیدی بۆ کردن بەیان
شەشیان گەیشتن بە نووری ئیمان
ئەووەڵیان ڕافیع، کوڕەزای عەجلان
ئەبوو ئەمامە، هەم عەوف و جابیر
هەم قوتبە و عوقبە کوڕانی عامیر
کە گەڕانەوە لەبۆ مەدینە
بەوان ئەو شارە پڕ بوو لەم دینە