بابەتی٢٠
گەڕانەوەی بۆ شاری مەککە
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
992 مشاهده
کە گەڕایەوە ئەو شای بێ عەیبە
لە ڕێدا ڕابورد لای عەتبە و شەیبە
چونکی خزمی بوون ڕەحمیان جۆشا
بۆ کزی حەزرەت دڵیان خرۆشا
خادمێکیان بوو ناوی عەداس بوو
ئەهلی نەینەوا و نەسرانی ناس بوو
بەوا بۆیان نارد میقدارێ ترێ
تا مەیلی بکا کاتێ مەیلی بێ
چوون بەختیار بوو عەدداسی حەقناس
ترێکەی دانا بە شەرم و ئیخلاس
پاش «بسم اللّه الرحمن الرحيمعربی»
بەعزێکی لێ خوارد سەروەری عەزیم
تەعەججوبی کرد عەدداس لەم ئیسمە
چوون بێخەبەر بوو لەو ئیسم و ڕەسمە
ئینجا بە نەرمی لێی پرسی حەزرەت
خەڵکی کام شاری و مەردی کام عەشرەت
وەڵامی داوە بە نەرمی و ئەخلاق:
خەڵکی نەینەوام لە خاکی عێراق
فەرمووی: نەینەوای یۆنسی برام؟
خۆشەویستەکەی خودای «ذوالإكرامعربی»؟
بەم قسە عەدداس گەلێ مەسروور بوو
بە فەیزی خودا دڵی پڕ نوور بوو
ئیمانی هێنا بە دڵێکی پاک
بوو بە مەردێکی چاو و دڵ ڕووناک
جا حەزرەت ڕابورد لەو خاک و ئەهلە
هەتاکوو گەیشت بە «بطن نخلةعربی»
نیوەشەو لەوێ بە نوێژ و قورئان
مەشغووڵ بوو هەتا وادەی بەربەیان
حەوت کەس لە جیننی بە ئەمری خوا
قورئانیان لێ بیست هەموو لەو شەوا
ئیمانیان هێنا بە خودای تەنیا
لە ئەحقافایە «وَ إِذْ صَرَفْناعربی»
کە گەیییە مەککە حەزرەتی هادی
تێگەیی فیکری ئەشخاسی عادی
ڕۆیشتە پەنای دلێری بێغەم
وەلەدی عودەی، مەشهوور بە «معطمعربی»
لە پەنای ئەوا بە شەرم و تەمکین
دەوامی ئەکرد لەسەر نەشری دین