بابەتی٦

پەروەردە کردنی حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
 1 دقیقه  1261 مشاهده
ئینجا والیدەی ئەو نەوڕەسیدە
پەروەردەی ئەکرد وەک نووری دیدە
لە عومری شەشدا ئەو مایەی دینە
لەگەڵ والیدەی چوو بۆ مەدینە
کە گەڕانەوە بۆ مەککەی ئاوا
دایکی نەخۆش کەوت لە خاکی ئەبوا
هەر لەو شوێنەدا موتەوەففا بوو
حەزرەت بە مەرگی دڵ پڕ جەفا بوو
ئینجا باپیری بە لوتف و سەفا
ئەیپاراست لە گشت ئازار و جەفا
خزمەتی ئەکرد بە دڵ و بە گیان
«امّ ايمنعربی»ی پاکی میهرەبان
کە گەییە هەشت ساڵ، شای شیرین لەقا
باپیری ڕۆیشت بۆ «دارُالبَقاعربی»
لە نەخۆشینا «عبدالمطلبعربی»
وەسییەتی کرد بۆ «ابوطالبعربی»
خزمەتی بکا بە ڕۆح و بە گیان
باش بیپارێزێ لە ژاری ژیان
لەپاش ئەو لەلای مامی شەریفی
وەختی ڕائەبوارد زۆر بە لەتیفی