بابەتی٥
ئەو ژنانەی کە شیریان داوە بە حەزرەت ﷺ
از کتاب:
بارانی ڕەحمەت
اثر:
ملا عبدالکریم مدرس (1901-2005)
2 دقیقه
1436 مشاهده
دایەنی شیری شاهی «مُؤتَمَنعربی»
ئەووەڵ دایکی بوو، دوو «امّ اَيمَنعربی»
کە جارییە بوو لەبۆ عەبدوڵڵا
بە میرات گەیی بە ڕەسوولوڵڵا
ئازادی فەرموو حەزرەت بە مەردی
ئینکاحی فەرموو لە زەیدی عەبدی
سێهەم «سوەیبە»ی بە حوسن و حەسەب
چەن ڕۆژ شیری دا بە مەولای عەرەب
ئەمیش جارییەی ئەبوولەهەب بوو
ئازادی موژدەی فەخری عەرەب بوو
ئەو دەمە موژدەی تەوەلوودی برد
بۆ ئەبوولەهەب زوو ئازادی کرد
چوارەم «حەلیمە»ی سەعدییە نەسەب
ئەهلی بادییەی بە شەرم و ئەدەب
هات بە دایەنی بردی بۆ سەحرا
تا موددەی دوو ساڵ شیری خۆی پێدا
ئەو چەرخە هەرچەن قاتی لەناو بوو
بەشەر لە برسا پرژ و بڵاو بوو
بە یومنی زاتی حەزرەتی موختار
ماڵی حەلیمە ئەژیان بێ ئازار
جا چۆن دائیرەی ماڵی دایانی
ڕزگاری خۆیان لەوۆ ئەزانی
پاش تەواو بوونی زەمانی شیری
کە بردیانەوە بۆلای باپیری
بە ڕجا و تکا پێیان دانەوە
لە شاری مەککە هێنایانەوە
فەقەت پاش سێ مانگ کەوتنە وەحشەت
لە «شق الصّدرعربی»ی کەوتنە دەهشەت
ناچار حەلیمەی دڵ پڕ لە لەکە
زوو هێنایەوە بۆ شاری مەککە