بابەتی٦

پەروەردە کردنی حەزرەت ﷺ
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  976 بینین
ئینجا والیدەی ئەو نەوڕەسیدە
پەروەردەی ئەکرد وەک نووری دیدە
لە عومری شەشدا ئەو مایەی دینە
لەگەڵ والیدەی چوو بۆ مەدینە
کە گەڕانەوە بۆ مەککەی ئاوا
دایکی نەخۆش کەوت لە خاکی ئەبوا
هەر لەو شوێنەدا موتەوەففا بوو
حەزرەت بە مەرگی دڵ پڕ جەفا بوو
ئینجا باپیری بە لوتف و سەفا
ئەیپاراست لە گشت ئازار و جەفا
خزمەتی ئەکرد بە دڵ و بە گیان
«امّ ايمنعەرەبی»ی پاکی میهرەبان
کە گەییە هەشت ساڵ، شای شیرین لەقا
باپیری ڕۆیشت بۆ «دارُالبَقاعەرەبی»
لە نەخۆشینا «عبدالمطلبعەرەبی»
وەسییەتی کرد بۆ «ابوطالبعەرەبی»
خزمەتی بکا بە ڕۆح و بە گیان
باش بیپارێزێ لە ژاری ژیان
لەپاش ئەو لەلای مامی شەریفی
وەختی ڕائەبوارد زۆر بە لەتیفی