بابەتی٧

ڕویشتنی حەزرەت ﷺ بۆ شام و یەمەن
لە کتێبی:
بارانی ڕەحمەت
بەرهەمی:
مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس (1901-2005)
 1 خولەک  1154 بینین
عومری دوازدە بوو «عليه السّلامعەرەبی»
کە ئەبووتالیب بردی لەبۆ شام
کاتێ گەیشتن بە شاری بوسرا
بوحەیرای ڕاهیب ناسی لەو شارا
لەسەر بەیانی تەوڕات و ئینجیل
ئەوە ڕەسوولی نەسڵی ئیسماعیل
جا مەنعی کردن لە دیمەشقی شام
فەرمووی ئەگەر «جوو»ی بێشعوور و فام
بیناسن، ئینجا بۆیان ڕێکەوێ
ناهێڵن بژی ڕۆژێ یا شەوێ
ئەبووتالیبیش کە ئەمەی زانی
بۆ پاراستنی نووری چاوانی
موعامەلەی کرد لە شاری بوسڕا
زوو گەڕایەوە لەبۆ «بيتُ اللّهعەرەبی»
لە عومری حەثدە شاهی سەرفەراز
لەسەر ئوسووڵ و دەستووری حیجاز
ڕۆیشت بۆ یەمەن لەبۆ تیجارەت
لەگەڵ زوبەیر و کۆمەڵێ عەشرەت
پاش موعامەلە بە قەدر و ئیعزاز
هەموو هاتنەوە بۆ خاکی حیجاز