هەر کە دی جەننەت بە ڕوودا زولفی پڕتابی شکا
از کتاب:
دیوانی وەفایی
اثر:
وفایی (1844-1902)
1 دقیقه
1907 مشاهده
هەر کە دی جەننەت بە ڕوودا زولفی پڕتابی شکا
تاری سونبول، حورمەتی گوڵ، بەرگی سیرابی شکا
ماهی شەوئارام بە خەندە هات نیقابی کردەوە
ئاسمان نەزمی سورەییا، شەوقی مەهتابی شکا
کارگا خاکی بە سەر، وەستا بە ڕوو و سینە و برۆت!
نرخی قاقوم، قەدری خەز، بازاڕی سنجابی شکا
دەوری تووراعلامی کوڵمی دا فیرعەونی خەت چارەی نەهات
ئەی درێغا! سەد کەڕەت مووسااعلام بە بێ تابی شکا
تاقی پەیوەستی برۆت وا بوو بە قیبلەی خاس و عام
کەعبەاعلام گەر بۆ خۆی بزانێ پشتی میحرابی شکا
کەس نییە لەو نوکتە حاڵیم کا وەفاییتخلص! دڵبەرم
خۆی دەمی هێنا، ئەمن گەستم، دڵی بابی شکا!