هەر کە دی جەننەت بە ڕوودا زولفی پڕتابی شکا

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  1905 بینین
هەر کە دی جەننەت بە ڕوودا زولفی پڕتابی شکا
تاری سونبول، حورمەتی گوڵ، بەرگی سیرابی شکا
ماهی شەوئارام بە خەندە هات نیقابی کردەوە
ئاسمان نەزمی سورەییا، شەوقی مەهتابی شکا
کارگا خاکی بە سەر، وەستا بە ڕوو و سینە و برۆت!
نرخی قاقوم، قەدری خەز، بازاڕی سنجابی شکا
دەوری توورناوی تایبەتی کوڵمی دا فیرعەونی خەت چارەی نەهات
ئەی درێغا! سەد کەڕەت مووساناوی تایبەت بە بێ تابی شکا
تاقی پەیوەستی برۆت وا بوو بە قیبلەی خاس و عام
کەعبەناوی تایبەت گەر بۆ خۆی بزانێ پشتی میحرابی شکا
کەس نییە لەو نوکتە حاڵیم کا وەفاییناسناوی ئەدەبی! دڵبەرم
خۆی دەمی هێنا، ئەمن گەستم، دڵی بابی شکا!