ئیلاهی پشت و پەنامان خۆتی

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  335 مشاهده
ئیلاهی پشت و پەنامان خۆتی
جێی پاڕانەوە و دۆعامان خۆتی
چاک یا خراپ بین ئافەریدەی تۆین
بەخشندەی خەتا و گونامان خۆتی
هەرچەندە گیرۆدەی کردەی خۆمانین
چاوەڕێی ڕەحمین هانامان خۆتی
بەبێ ڕەحمانە خوێنمان ئەڕێژن
پارێزگارمان تۆی خوا بانەمتن نامشخص خۆتی
تۆی جێی ئومێدمان پشتیوانمانی
مەولای بێ کەسان هیوامان خۆتی