ئیلاهی پشت و پەنامان خۆتی

لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
 1 خولەک  346 بینین
ئیلاهی پشت و پەنامان خۆتی
جێی پاڕانەوە و دۆعامان خۆتی
چاک یا خراپ بین ئافەریدەی تۆین
بەخشندەی خەتا و گونامان خۆتی
هەرچەندە گیرۆدەی کردەی خۆمانین
چاوەڕێی ڕەحمین هانامان خۆتی
بەبێ ڕەحمانە خوێنمان ئەڕێژن
پارێزگارمان تۆی خوا بانەدەقی نائاشکرا خۆتی
تۆی جێی ئومێدمان پشتیوانمانی
مەولای بێ کەسان هیوامان خۆتی